شۆڕشگێرێكی له‌مێژینه‌ی حیزبی دێموكرات له ناوچه‌ی شنۆ به هۆی پیریی ماڵاوایی له ژیان كرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كوردستان و كورد، شه‌وی ٢٧ی سه‌رماوه‌ز، عه‌لی فه‌ڕاش ناسراو به عه‌لی شاوسێنی، شۆڕشگێری دێرینی حیزبی دێموكراتی كوردستان و خه‌ڵكی ئاوایی سه‌رگیز به‌هۆی پیریی كۆچی‌دوایی كرد.
خوالێخۆشبوو له راپەڕینی ٤٦ و ٤٧ی سه‌رده‌می ئه‌حمه‌د تۆفیق و سولێمان موعینی به‌شداربووه و سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێرانیش ماوه‌ی ٥٣ ساڵ پێشمه‌رگه‌بوو و كه‌سێكی ناسراو و خۆشه‌ویستی خه‌ڵكی ناوچه بوو. هه‌تا بڵێی نیشتمانپه‌روه‌ر و دڵسۆز و له كاتی خۆیدا پێشمه‌رگه‌یه‌كی قاره‌مان و به‌شداری شه‌ڕه‌كانی دوو ئاوان، خانله‌ر و پیرناسر و چەند شه‌ڕی دیكه‌ی كردبوو. ناوبراو ماوه‌یه‌كیش به‌رپرسی گه‌یاندنی ته‌داروكات بۆ به‌ره‌كانی شه‌ڕ بوو.
خوالێخۆشبوو تا دوایین ساته‌كانی ژیانی وه‌فادار به شۆڕش و ڕێبازه پیرۆزه‌كه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستان مایه‌وه.
كۆمیسیونی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی كۆچی‌دوایی عه‌لی فه‌ڕاش پرسه و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ی خۆالێخۆشبوو ده‌كا و خۆی به شه‌ریك و به‌شداری خه‌میان ده‌زانێ.