٣كه‌س له شاری پیرانشار به‌هۆی ئازار و ئه‌زیه‌تی كردنی ئاژه‌ڵی كێوی ده‌سبه‌سه‌ركران.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، به‌ڕێوه‌به‌ری ژینگه‌پارێزیی پارێزگای ورمێ ڕایگه‌یاند كه ٣ كه‌س به هۆی ئازار و ئه‌زیه‌تدانی ئاژه‌ڵانی كێوی له گوندی شه‌ختانی شاری پیرانشار ده‌سبه‌سه‌ركران.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، په‌رویز ئاراسته هه‌ڵسوكه‌وتی خراپی چه‌ند كه‌س له ئاوایی شه‌ختان سه‌باره‌ت به ئازار و ئه‌زیه‌ت كردنی ئاژه‌ڵانی كێوی مه‌حكوم كرد و گوتی، پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته ویدیۆیه‌ك كه چه‌ند كه‌س كلك و گوێی ڕێوییه‌ك ده‌بڕن به‌خێرایی بڕیاری ده‌سبه‌سه‌ركرانی ئه‌م ٣ كه‌سە دراو و ژینگه‌پارێزانی شاری پیرانشار به‌خێرایی كه‌مپه‌ینێكیان دژی ئازاردانی ئاژه‌ڵان پێكهێنا و له‌لایه‌ن خه‌ڵكی پیرانشاره‌وه داوای لێبوردنیان كرد و شكایه‌تیان دژی ئه‌م ٣ كه‌سه بهرزكرهوه و ئێستا په‌روه‌نده‌ی ئه‌م ٣ كه‌سە قۆناخه‌كانی قانوونی تێپه‌ڕ ده‌كا.