به‌هۆی ته‌قینی لووله‌ی گاز له شاری پیرانشار دوو لاوی ته‌مه‌ن ٢٢ و ٢٦ ساڵانه‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌ك به‌سه‌ختی سووتان.
سه‌رۆكی ئاگركوژێنه‌وه‌ی شاری پیرانشار گوتی، ڕۆژی ڕابردوو به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گاز له بنه‌ماڵه‌یه‌ك دوو كه‌س به‌سه‌ختی برینداربوون و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی به‌ناو خومه‌ینی له شاری ورمێ خه‌وێندراون و به‌پێی وته‌ی پزیشكه‌كان سه‌دی ٦٥ له‌شیان سووتاوه و هه‌روه‌ها سه‌دی ٧٠ی ماڵه‌كه‌شیان زیانی به‌ركه‌وتووه.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا له شاری بۆكان به‌هۆی دزه‌كردنی گازی كووره، لاوێك به ناوی “كه‌ریم ـ ر”، ماوه‌ی ٢ڕۆژ له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری بۆكان بێهۆش ده‌بێ و پاش هه‌وڵێكی زۆری پزیشكان وه‌هۆش دێته‌وه و به‌خۆشییه‌وه ئێستا باری ته‌ندروستی له‌باشی دایه.