لە ئاواییهکی سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی، هێزە ئینتزامییەکان ڕاستهوخۆ تەقەیان لە کۆڵبەرێکی کورد کرد.
2 ڕۆژ لهوهپێش، کۆڵبەرێکی کورد به ناوی “ئەکرەم ڕەمەزانی” تەمەن ٣٧ ساڵه کوڕی ڕەحمان، خەڵکی گوندی ئەزگڵە، لە سنووری سەلاسی باوەجانی لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاستهوخۆ تهقهی لێکرا و بەسەختی بریندار بوو.
بەپێی وتەی شایهتحاڵان، ئەکڕەم ڕەمەزانی چەند گاڵۆنێک گازوئیلی پێ بووە و لەلایەن هێزەکانی سنووری ئەو ناوچەیە تەقەی لێکراوە و بهسهختی بریندار بووه، ئێستا ناوبراو لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری کرماشان لە ژێ رچاوەدێریی پزیشکی دایە.
پێشتریش، لە ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی سەرماوەزدا، هێزە نیزامییەکانی سپای پاسدران لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان، لە نزیک ئاوایی ئەزگڵەی سەلاسی باوەجانی، ڕاستهوخۆ تەقەیان لە کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “ئەیووب سەروەری” خەڵکی گوندی”هەرمێیان” کردبوو.
شایانی باسه هەتا ئێستا هیچ کەسایەتییەکی حەقیقی و حقووقی لە پەیوەندیی لەگەڵ تەقەی ڕاستەوخۆ لە کۆڵبەران و کاسبکاران لە سنوورکانی کوردستان، بە شێوەی یاسایی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ نەکراوە و دۆسیەی قەزایی ئەو کەسانەش کە بریندار یان گیانی خۆیان لە دەستداوە، بە بیانوو و پاساوی “پاراستن و پارێزگاری لە سنوورەکان” لە لایەن هێزە ئینتیزامییەکانەوە، بە ئاکام نەگەیشتووە.