بەرپرسانی نەغەدە بهدانانی چەندین پەیکەرە و هێمای نەتەوەی ئازهری لە گۆڕەپانی گەڕەکە کوردنشینەکانی نەغەدە دانران.
بەپێی سهرچاوه هەواڵدهرییهکان لە بەشی کوردستانیی نەغەدە، پەیکەری ناسراوی “ژنی قەرەپاپاق” لەلایەن شارەوانیی ئەو شارەوە دانرا.
ئەو پەیکەرە کە بە هێمای ژنی تورک دەناسرێ که، لە فەلەکەی وەحدەت و ڕاست لە حەوتووی وەحدەتی شێعە و سوننەدا پەردەی لەسەر لادراوە.
هەروەها لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا لە گەڕەکهکانی دیکەی کورد، بەناوی شەقامی سینەما، پەیکەری سێ پیاو بە هێما نەتەوەییەکانی تورک دانراون.
هەڵمەتی دانانی پەیکەرەگەلێک کە هێمای نەتەوەی تورکن، بیرۆکەی سێ ئەندامی شووڕای شاری نەغەدەن کە لەلایەن سوپای پاسدارانیشەوە، پاڵپشتیی مەعنەوییان لێدەکرێ.
ههروهها قهراره گەڵاڵەی دانانی زیاتر لە ١٥ پەیکەر لە شوێنە جیاجیاکانی شاری نەغەدە جێبەجێ بکرێ.
لەم پێوەندییەدا، فەلەکەی محەممەدی هەوراز، شاخەوانی بەناودەنگی کورد، بۆ “معلم” گۆڕدراوە و هەروەها ناوی فەلەکەی “بیمارستان” بۆ ناوێکی تورکی (قەلاتاسیان) گۆڕانی بەسەردا هاتووە.
باردۆخی پێکهاتووی ئێستای نەغەدە ناڕەزایەتیی کوردەکانی لێکەوتۆتەوە، کە دواجار خوڕڕەمی، فەرماندەری سپای پاسدارانی پارێزگای ورمێ، لە سەفەرێکدا بۆ نەغەدە ڕایگەیاند کە، ئەم شێوە ڕەخنە و ناڕەزایەتییە بۆ تێکدانی یەکیەتیی شێعە و سوننەیە و مەبەستی سیاسییان هەیە و نازانن کە نەغەدە دەروازەی ئازەرییهکانه.
دەستێوەردانی سپای پاسداران لەکاتێکدایە کە چەند ڕۆژ پێش ئێستا دوو نەتەوەی تورکی ئازەری و کورد بەهاوبەشی لە مزگەوتی گەڕەکێکی کوردنشین یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامیان کردەوە.
ناوچەی نەغەدە و سندووس بەشێک لە ڕۆژههڵاتی کوردستانن کە نەتەوەی تورکی ئازەریش تێیدا دەژین. تورکەکان پێڕەوی ئایینزای شیعەن و کوردەکانیش پێڕەوی ئایینزای سوننەن.