بۆ رێز گرتن لە پێشمەرگەی کوردستان و رۆژی ئاڵای کوردستان رۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٧ی١٢ی٢٠١٦ ، لە شاری تورکوی فینلاند بە بەشداری جەماوەرێکی زۆر لە کوردانی دانیشتووی وڵاتی فینلاند ڕێورەسمێکی بە شکۆ بەرێوە چوو ،
سەرەتای بەرنامەکە بە خویندنەوەی سروودی ئەی رەقیب و ساتێک بێدەنگی بۆ رێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد و، پاشان پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان له وڵاتی فینلاند لە لایەن هاورێ سەید ئەحمەد حوسینی خوێندرایەوە ، دوابەدوای پەیامی کۆمیتەی فینلاند پەیامی یەکیەتییەکانی ژنان و لاوانی دێموکرات لە لایەن هێمن فاروقی و پەیامی پیرۆزبایی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان لە لایەن کاک ئهنوهر خویندرانەوە ، هەروەها کۆمەڵە حیزبی کومونیستی ئێران ، کۆمەلەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستان ، بزوتنەوەی گۆران ، فیدراسێۆنی کۆمەڵە کوردیەکان لە فینلاند وێرای ناردنی برووسکەی پیرۆزبایی بۆ بەرێوەبەری کۆمیتەی گشتی حیزب لە فینلاند هەیئەتێکی نوێنەرایەتیشتان بەشداریرێورهسمهکه ، جێی ئاماژەیە کە لە نێوئاخنی بەرنامەکاندا هەر یەک لە بەرێزان سەید خدر میرسەیدی و مامۆستا نزار لە وەسفی پێشمەرگەدا شێعر و پەخشانیان پێشکهش به ئامادهبووان کرد.
بڕگەی دوویهمی ئهو رێورهسمه، بۆ چهند تابلۆیهکی هونهری هونهرمهندانی بهشداربوو که کۆمیتەی حیزب ئەو هەنگاوەی هونەرمەندانی بەرز نرخاند و، هەروەها خاتوو شەرافەت ئیبراهیمی بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی فینلاندەوە سپاس و پێزانین و تەقدیرنامەی رێزگرتنی کۆمێتەی گشتی فینلاندی پێ بەخشین .
هەر لە درێژەی برگەی هونەری ئهو رێورهسمهدا، سەرەتا لاوانی بە بەهرەوهونهرمهند به ناوهکانی ؛ ئەڤین ئەلیاسی ، دیار میرسەیدی پێشەوا میرسەیدی، چەند تابڵۆیەی گۆرانییان پێشکهش کرد و، پاشان هونەرمەندان جەمال فتحیان و هێدی قادری، بە هاوکاری ئاکۆ و رەحمان حەسنپوور بە چرینی سروودی شۆرشگێڕانه رێورهسمهکهیان ڕازاندهوه.