له درێژه‌ی پێشوازی کردنی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵات له یاد و ناوی رۆژی هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان و رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، له شارەکانی پاوە و سەرپێڵ زەهاو چالاکیی ته‌بلیغی کرا.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ناوه‌ندی “کوردستان و کورد”، ئه‌ندامان و دۆستانی حیزب، له شارەکانی پاوە و سەرپیل زەهاو، پێشوازییان له ٢٦ی سه‌رماوه‌ز کرد و، ئه‌و یاده‌یان به‌رز ڕاگرت.
هۆگران و دۆستانی حیزب له و دوو شارە، بە بڵاوکردنه‌وه‌ی تراکت و نووسراوه‌ی پێوه‌ندیدار له چه‌ندین گوندی ئه‌و ناوچانە، پاڵپشتیی خۆیانیان لە ئامانجی پێشمەرگانە دەربڕی.
دۆستان و ئەندامانی سەر بە ڕێکخستنە نهێنییەکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە شاری پاوە، شەوانی ٢٥ و ٢٦ی سەرماوەز بە بۆنەی رۆژی پێشمەرگە، لە گەرەکەکانی سەردی، دڕەباسام، کۆمەکاڵ و چەندین شوێنی دیکە چالاکیی تەبلیغییان کرد.
لە شاری سەرپێڵ زەهاویش لاوان و دۆستانی تێکۆشەری حیزب لە چەند شوێنی ئەو شارە دروشم و تراکتی شۆڕشگێڕانەیان بڵاوکردەوە.
کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزب، وێڕای سپاس و پێ‌زانین له سه‌رجه‌م تێکۆشه‌ران و دۆستانی به‌وه‌فای حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له شاری پاوە و سەرپێڵ زەهاو، چالاکیی ئه‌وان به‌رز ده‌نرخێنێ و، دەستخۆشییان لێدەکا.