لە شاری شنۆ، بۆ جارێکی دیکە بە بۆنەی رۆژی پێشمەرگە و رۆژی ئاڵای کوردستان چالاکیی تەبلیغی کرا.
ئەندامان و دۆستانی حیزب لە ناوچەی شنۆ بۆ جارێکی دیکە بە چالاکیی تەبلیغی خۆیان، لە گەڵ رێباز و ئامانجی پێشمەرگانە پەیمانی وەفایان نوێ کردەوە.
ئەو گوندانەی لە ناوچەی شنۆ کە چالاکیی تەبلیغی تێدا کراون بریتین لە:
بێبزورتێ، خوروشت، کانیسۆرک، هێیە، میراوێ، کیسەڵاوێ، بێتریان، تاژەندەرێ، شێخان، کانیرەش، قەڵاتیان، بابخاڵاوێ، چەپەراوێ، سەرگیز و دوڕبە.
هەروەها ئەندامان و دۆستانی حیزب لە شاری بانە سەرلەنوێ لە چالاکییەکی دیکەدا دارودیواری چەندین گەڕەک و کۆڵانی شاری بانەیان بە دروشم و تراکتی شۆڕشگێرانە ڕازاندەوە.
ئەو شوێنانەی شاری بانە کە چالاکیی تەبلیغی تێدا کراون بریتین لە:
گەڕەکی مەیانی چۆمان، کۆڵانی فەرهەنگیان، چواڕڕییانی “سەبت ئەحواڵ”، سێ ڕێیانی بیمارستان.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان وێڕای دەستخۆشی لە سەرجەم دۆستان و لایەنگرانی بەئەمەگی حیزب لە ناوچەی شنۆ، هەروەها هۆگرانی لە شاری بانە ، سپاسیان دەکا و سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.