لێژنەی ناوچەی پارتی دێموکراتی کوردستان لە لەندەن بەهاوکاری حیزب و لایەنەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان خۆپێشاندانێكیان لەبەردەم ماڵی ژمارە ١٠ی سەرۆك وەزیرانی بریتانیا رێکخست.
ئەم خۆپێشاندانە سەرەتا بە سرووی “ئەی رەقیب” دەستی پێکرد. ئەو خۆپێشاندانە کە هاوکات بوو لەگەڵ ڕۆژی هەڵکردنی ئاڵا و رۆژی پێشمەرگەی کوردستان و لە پایتەختی زۆربەی وڵاتانی ئوروپایی بەو بۆنەوە رێورەس بەڕێوەچوو و کوردستانیانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە ڕیزی یەکگرتوودا و هەموو هاودەنگ داوای سەربەخۆییان بۆ باشووری کوردستان کرد، کە ئەوە زیاتر لە ٢٥ ساڵە چاوەڕی سەربەخۆییە. هەر لەو پێوەندیەشدا نامەیەك ئاراستەی ماڵی ژمارە ١٠ سەرۆک وەزیرانی بریتانیا کرا.
لەو خۆپیشاندانەدا سرودی شۆڕشگێڕانە و دەیان دروشمی جۆراوجۆر گوترانەوە. کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان و بەشێک لە ئەندامانی حیزب لە بریتانیا چالاکانە بەشداری ئەو خۆپێشاندانە بوون.