بە پێی هەواڵێک کە لە شاری بۆکانەوە بە دەستمان گەیشتووە، رۆژی ٢٧ی سەرماوەز، دایە گوڵێ محەممەدئەمینی، دایکی هاوڕێ مەنسوور سەممار، بە هۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
هاورێ مەنسوور سەممار یەک لە پێشمەرگە و ئەندامانی چالاکی حیزب دێموکراتی کوردستانە کە دوای ماوەیەک تێکۆشان لە ئورگانەکانی حیزب، ئێستا لە دەرەوەی کوردستان دەژێ.
کومیسیۆنی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای پێشکەش کردنی پرسە و سەرەخۆشی لەسەرجەم بنەماڵە و کەسوکاری خواڵێخۆشبوو، بە تایبەتی هاوڕێ مەنسوور سەممار، خۆی بە شەریک و بەشداری خەمیان دەزانێ.