ئه‌کادیمیی به ناوبانگی فیلمی نیویۆرک، حه‌وت کورته فیلمی کوردی نمایش ده‌کا، که هه‌ر یه‌که‌یان براوه‌ی خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی یان ناخۆیین و ئه‌و پرۆژه‌یه له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ر خالید حه‌مه‌لاو به‌ڕێوه ده‌چێ.
ئه‌و پرۆژه‌یه ١٠٠ خوله‌ک ده‌خایه‌نێ و تیایدا ٧ کورته فیلم نماییش ده‌کرێن و پرۆژه‌که له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ر خالید حه‌مه‌لاو ڕێکخراوه.
ئەو کورته فیلمانە که نمایش ده‌کرێن بریتین لە: چیای سپی، باڵاخانه‌ی مێرووله، خاتوو به‌دبه‌ختی، ٧٤ شنگال، ڕاوچییه‌کی خراپ، ده‌موچاوه له بیرکراوه‌کان، و مرۆڤ .
فیلمه‌کان له ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ری جیاجیان له‌وانه ته‌ها که‌ریمی، تۆفیق ئه‌مانی، خالید حه‌مه‌لاو، چه‌مه‌ن گوڵی، ساهیم عه‌مه‌ر خه‌لیفه، ئه‌شکان ئه‌حمه‌دی و ماشه‌ڵلا موحه‌مه‌دی