كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ دووهه‌مین جار له ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا باڵوێزی بریتانیای له تاران بانگ كرد تا سه‌باره‌ت به ڕخنه‌كانی ئه‌م وڵاته له‌باره‌ی سووریه ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕێ.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی حه‌وتووی ڕابردوو، بوریس جانسۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا سه‌باره‌ت به بانگكرانی باڵوێزی ئێران و ڕووسیه له له‌نده‌ن، سه‌باره‌ت به كرده‌وه‌كانی ئه‌م دوو وڵاته له سووریه ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیبوو.
ئێران له شه‌ڕی نێوخۆی سووریه پشتیوانی له به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌ركۆماری ئه‌م وڵاته ده‌كا.
شایانی باسه كه باڵوێزخانه‌ی بریتانیا ماوه‌ی‌٣ مانگ ده‌ێ له تاران كراوه‌ته‌وه ئه‌مه دووهه‌مین جاره باڵوێزه ئه‌م وڵاته له تاران بانگ ده‌كرێ و پێوه‌ندیی سیاسیی نێوان تاران و له‌نده‌ن زۆر له‌باشیدا نییه و شیمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێ له‌وه زیاتر گرژی له نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌دا په‌ره‌بستێنێ.
له‌لایه‌كی دیكه‌ش عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران سه‌باره‌ت به قسه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی تێرزامی، سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا كه گوتبووی، بریتانیا پشتیوانی له‌م وڵاتانه ده‌كا كه دژی هه‌وڵه تێكده‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌تاونه‌ته‌وه، گوتی، “ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی بریتانیا زۆر بێشه‌رمانه ده‌ڵێ ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ ناوچه.”
پاش قسه‌كانی عه‌لی خامنه‌یی، بریتانیاش ڕه‌سووڵ موه‌حدیان، باڵوێزی ئێران له له‌نده‌ن بانگ كرد.