ڕووداوی ماشێن له ٥٥ كیلۆمیتریی شاری كرماشان قوربانی گیانیی لێكهوتهوه.
به‌پێی سه‌رچاوه هه‌واڵده‌رییه نێوخۆییه‌كان، ڕۆژی ڕابردوو له ٥٥ كیلۆمیتریی شاری كرماشان بۆ كامیاران ٣ ماشێن خۆپێكدادهن و له ئاكامی ئه‌م ڕووداوه 5 بریندار و كوژراوی لێده‌كه‌وێته‌وه.
سه‌رۆكی پۆلیسی ڕێگاوبانی كرماشان ڕایگه‌یاند كه به‌هۆی ڕوودا ماشێن له جاده‌كانی پارێزگای كرماشان بۆ كامیاران ٣ماشێن له جۆری په‌یكان، نه‌یسان و پرلاید خۆپێكداده‌ده‌ن و له ئاكامدا 2 كه‌س ده‌كوژرێ و ژنێكیش به توندی بریندار ده‌بێ.
هه‌روه‌ها ناوبراو ڕایگه‌یاند كه ٢ كچی ته‌مه‌ن ٣ بۆ ١٠ ساڵانه‌ش له‌م ڕووداوه‌دا برینداربوو به‌ڵام برینه‌كانیان سووكه.
شایانی باسه كه به‌هۆی خراپیی ڕێگه‌بان و ناستانداربوونی جاده‌كانی و هه‌روه‌ها بارینی به‌فر ڕووداوه‌كانی ماشێن زیاتر بوون و به تایبه‌ت له پارێزگای كرماشان ڕووداوه‌كانی ماشێن له پله‌ی سێهه‌می مردن له ئاستی ئێران دایه.