به‌ندكراوێكی كورد پاش ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر، یه‌كی دیكه به‌دانانی بارمته و كه‌سێكی دیكه‌ش به مه‌رجی نه‌مانه‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئازاد كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، مسته‌فا خه‌لیل ڕاد، ڕۆژنامه‌نووسی كورد، خه‌ڵكی بۆجنورد پاش تێپه‌ڕكردنی ٣ مانگ زیندان به‌دانانی بارمته ئازاد كرا.
پاش ئازادكرانی پێی ڕاگه‌یه‌ندرا كه مافی ئه‌وی نییه كه بۆسه‌ردانیشَ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بچێ و مافی چوونه‌ده‌ره‌وه‌شی لێ زه‌وت كراوه.
مسته‌فا خه‌لیل ڕاد به تۆمه‌تگه‌لی، هاوكاریكردنی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاری كۆماری ئیسلامی، به‌ڕێوه‌به‌ریی لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری كورد له خۆراسان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌لایه‌ن دادگای بۆجنورد حوكمی ٦ مانگ زیندان و ٧٤ لێدانی قامچی مه‌حكوم كراوبوو. به‌ڵام تا ئێستا حوكمی لێدانی قامچییه‌كه‌ی جێبه‌جێ نه‌كراوه.
له هه‌واڵێكی دیكه‌دا جه‌سته‌ی نیوه‌گیانی به‌ندكراوێكی كورد به ناوی ته‌ها حه‌مزه‌یی پاش ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌یان بردۆته‌وه. به بنه‌ماڵه‌كه‌یان ڕاگه‌یاندبوو كه ئه‌شكه‌نجه‌ی ڕۆڵه‌كه‌یان ته‌نیا بۆ ئه‌وه بووه كه خه‌ڵكی دیكه ده‌رسی لێ فێر ببن و خه‌ڵكی پێوه ته‌نبێ بێ. ئه‌وه‌نده‌یان ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه داوه كه توانای ڕێ ڕۆیشتنی نییه. ناوبراو ڕۆژی ١٤ سه‌رماوه‌ز له شوێنی كاره‌كه‌ی له‌لایه‌ن چه‌ند مه‌ئمووری ئیداره‌ی ئیتلاعات ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كرێ و هۆكاری ده‌سبه‌سه‌ركرانه‌وه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گێڕنه‌وه كه له لاملی وێنه‌ی شه‌هید دوكتور قاسملووی خاڵكوبی كرده‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌ش كه‌سێكی دیكه به ناوی عه‌لی بۆڕناسر خه‌ڵكی قه‌ره‌گۆلی سه‌ربه شاری مه‌هاباد پاش ٣ مانگ ده‌سبه‌سه‌ركرانی ناقانوونی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه كوڕه‌كه‌ی ئه‌ندامی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی ڕۆهه‌ڵاتی كوردستانه، ئازاد كرا.
شه‌وی ٨ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ عه‌لی قه‌ره‌گۆلی له‌لایه‌ن مه‌ئمووره‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات له شاری مه‌هاباد ده‌سبه‌سه‌ركرا و كه‌لوپه‌لی تایبه‌تی ناوبرلاویشیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردبوو و چه‌ند ڕۆژ پێش ئه‌وه‌ی كه ئازاد بكرێ توانیبوویان چاویان به بۆڕناسر بكه‌وێ.