٣ لاوی كورد به هۆكاری نادیار له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعات له ئاوایی قه‌ره‌گۆل ده‌سبه‌سه‌ركران.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه نێوخۆییه‌كان ٣ لاوی كورد به هۆكاری نادیار له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعات ده‌سبه‌سه‌ركران و مه‌ئمووره‌كانی ئیتلاعات به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر ماڵی ئه‌م هاووڵاتییانه و كه‌لوپه‌له تایبهتیهكانیشیان له‌گه‌ڵ خۆیان برد.
یه‌كێك له ده‌سبه‌سه‌ركراوه‌كان به ناوی هیوا قادرییە و، شوناسی دوو كه‌سه‌كه‌ی دیكه تا ئاماده‌كرانی ئه‌م هه‌واڵه ئاشكرا نه‌كراوه.
شایانی باسه كه ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش مه‌ئموورانی ئیتلاعات ٣ برایان به ناوه‌كانی حوسێن، سابیر و هێمن هه‌مزه‌پوور كه خه‌ڵكی ئاوایی قه‌ره‌گۆل بوون دهسبهسهركردوه و بۆ زیندان گواستراونه‌ته‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، خەڵکی ئاواییه‌كانی قه‌ره‌گۆل و سه‌رچنار له ژێر چاودێریی توندی ئه‌منیه‌تی دان و هه‌ر چه‌شنه هاتوچۆیه‌ك له‌لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامییەوە لەو ناوچه‌یه كۆنتڕۆڵ ده‌كرێ.