رێخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچبه‌ران ڕایگه‌یاند كه نزیك به ٧ هه‌زار و ٢٠٠ په‌ناخواز و كۆچبه‌ر له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵەوە تا ئێستا خنكاون یان نوقم بوون كه، له چاو ساڵی ڕابردوو سەتا ٢٠ زیادی كردووه.
ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچبه‌ران ڕایگه‌یاند كه سەتا ٦٠ی ئه‌و په‌ناخوازانه له ده‌ریای مه‌دیترانه خنكاون یان نوقمی ئاو بوون. لەو ڕێژه‌یەش ٨١٢ كه‌س له ئاوه‌كانی ده‌ریای مه‌دیترانه بۆ ئیتالیا، یونان، ئیسپانیا و قێبرس گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ئەو ئاماره ئه‌وه ده‌رده‌خا كه به‌شێوەی نێونجی له ساڵی ٢٠١٦، ڕۆژانه ٢٠ په‌ناخواز گیانیان له‌ده‌ست داوه و تا كۆتایی ساڵ له‌وانه‌یه ٢٠٠ بۆ ٣٠٠ كه‌سی دیكه به‌م ئاماره‌وه زیاد بێ.
ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچبه‌ران هه‌روه‌ها پیداگریی كرده‌وه كه ڕێژەی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی گیانیان له‌ده‌ست داوه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبۆته‌وه، به تایبه‌ت له باكوور و باشووری ئافریقا، ئامریكای لاتین و له سنووره‌كانی مێكزیك و ئا‌مریكا.
كۆمیساریای باڵای ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران، مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ ڕایگه‌یاند كه له ئاوه‌كانی ده‌ریای مه‌دیترانه‌دا، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی زایینییه‌وه ٣ هه‌زار و ٨٠٠ په‌ناخواز گیانیان له‌ده‌ست داوه.