ئادر ڕۆیس، نوێنه‌ری پله‌به‌رزی كۆماریخوازه‌كان و سه‌رۆكی كومیته‌ی پێوه‌ندیی ده‌ره‌وه‌ی مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئا‌مریكا گوتبوو، كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران پێشێلكردنی ڕێكه‌وتنی ناوكی ڕه‌د ده‌كه‌نه‌وه و له كاردانه‌وه‌ی قانوونیی كردنی گه‌ڵاڵه‌ی گه‌مارۆكانی ئێران گوتی، “ئەوە تارانه هاواری لێ بڵیندبووە و ده‌ڵێ ڕێكه‌وتنی ناوكی پێشێل كراون.”
ئادر ڕۆیس له به‌یاننامه‌یكدا بڵاویكرده‌وه كه “پشتیوانی كردن له تیرۆریزم و هه‌وڵدان بۆ پڕچه‌ككردنی نه‌یارانی ئا‌مریكا، هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر ئه‌منیه‌تی میللیی وڵاته‌كه‌م.”
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌م قانوونه، گه‌مارۆكانی ئێستا له پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ناقانوونیی چه‌كوچۆڵی ئێران درێژ ده‌كاته‌وه،
و هه‌روه‌ها گه‌ره‌نتی ئه‌وه ده‌كا كه كابینه‌ی ترامپ هه‌ر چه‌شنه پێشێلكارییه‌ك ببینێ، گه‌مارۆكان دهخاتهوەوە سه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران.
سه‌رۆكی كومیته‌ی پێوه‌ندیی ده‌ره‌وه‌ی مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئا‌مریكا له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێ، به‌م پێیه نابێ فریوی قسه‌كانی تاران بخۆین. ئێران به ته‌نێ لایه‌نێكی ڕێكهوتنهكهیه كه مادده‌كانی ڕێكه‌وتنی له‌ژێر پێ ناوه. ئه‌م قانوونه ئێران ئه‌ركدار ده‌كا كه پێبه‌ند به جێبه‌جێكردنی ڕێكه‌وتنه‌كه بێ.
له لایه‌كی دیكه‌ش یوكیا ئامانۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی ڕایگه‌یاند كه قه‌راره ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌وتوویه بۆ وتووێژ سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی و درێژكردنه‌وه‌ی گه‌مارۆكان له‌لایه‌ن ئامریكاوه، سه‌ردانی ئێران بكا.