كه‌سێكی ئامریكایی له ئالاسكا به تۆمه‌تی سپیكردنه‌وه‌ی پاره بۆ ئێران سزایه‌كی قورسی بۆ بڕایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز، كێنت زانك، ته‌مه‌ن ٧٧ ساڵه، خه‌ڵكی ئالاسكا به‌هۆی پیشێلكردنی گه‌مارۆكانی سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران سەزای قورسی بۆ برایەوە.
وه‌زاره‌تی دادگوسته‌ریی ئا‌مریكا ده‌ڵێ: ناوبراو له‌گه‌ڵ ئامریكاییه‌كی دیكه و ٣ ئێرانی به تۆمه‌تی گواستنه‌وه‌ی ناقانوونیی ماڵی و هه‌وڵدان بۆ پووڵشوویی، دەسبەسەر کراوە.
کێنت زانک ٤٧ جار به هۆی پێشێلكردنی قانوونی گه‌مارۆكان و ٤٣ جار سپیكردنه‌وه‌ی پاره قۆڵبەست کراوە.
پارێزه‌ری ده‌وڵه‌تیی کێنت زانک تا ئێستا خۆی لەو تاوانانەی رەپاڵی دراوە، بواردوه و دەڵێ، هێشتا نه‌یتوانیوه چاوی به پارێزه‌ره‌كه‌ی بكه‌وێ.
شایانی باسە کە ناو براو بۆ ئەو کارانەی کردویەتی بری ١٠ تا ١٧ میلیۆن دۆلار حه‌قده‌ستی وه‌رگرتووه.
شایانی باسە دامه‌زراوه‌كانی چاودێریی ئا‌مریكا له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا ٢ بانكی مێگا بانكی تایوان به بڕی ١٨٥ میلیۆن دۆلار و دویچەوێلە‌ی ئاڵمانی به بڕی ٢٥٨ میلیۆی دۆلار، به‌تۆمه‌تی پێشێلكردنی گه‌مارۆكان سزا دابوو.