له شاری سنه‌ی خوێناوی و ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو و که‌موێنه، یاد وناوی رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و رۆژی ئاڵای کوردستان، به‌رز ڕاگیرا.
به پێێ هه‌واڵی گه‌یشتوو به ناوه‌ندی “کوردستان و کورد” تێکۆشه‌رانی بهورهوباوهڕی حیزب له شاری سنه، له چالاکییه‌کی ته‌بلیغیدا دار‌و دیواری چه‌ندین گه‌ڕه‌ک و، هه‌روه‌ها چه‌ندین شه‌قامی دیار وبه‌رچاوی ئه‌وشاره‌یان به دروشم و تراکتی پێوه‌ندیدار به ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، ڕازانده‌وه.
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی به‌ئه‌مه‌گ و چاونه‌ترسی حیزبی دێموکراتی کوردستان له شاری سنه، له هه‌ڵمه‌تێکی بوێرانه وکوردانه، به نووسینی دروشم و بڵاکردنه‌وه‌ی تراکتی شۆڕشگێرانه، خۆیان به درێژه‌ده‌ری رێگای شه‌هیدانی سوورخه‌ڵاتی کوردستان زانی و، پشتیوانی خۆیانیان له گه‌ڵ رێباز و ئامانجی پێشمه‌رگانه ده‌ربڕی.
ئه‌وشوێنانه‌ی له شاری سنه که چالاکیی ته‌بلیغی تێدا کراون بریتین له؛
شه‌ریفئاوای ژوور‌و، شه‌ریفئاوای خوارو،
شاره‌کی زاگرۆس، غه‌فوور، شاره‌کی سه‌عدی، ته‌کیه‌و چه‌مه‌ن، شاره‌کی نوور، حاجیاوای ژوور‌و،حاجیاوای خوار، حهسهنئاوا .
له گه‌ڵ گونده‌کانی؛ گه‌زنه، گه‌نمان، که‌ڕه‌سی، گهڕۆنه و کانی مشکان.
کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان، وێڕای ده‌ستخۆشی کردن له سه‌رجه‌م دۆستان و هۆگرانی پێشمه‌رگه و تێکۆشه‌رانی راسته‌قینه‌ی حیزب له شاری سنه وده‌ورووبه‌ری ئه‌وشاره، رێز له چالاکیی نواندی ئه‌وان ده‌گرێ و، سپاسیان ده‌کا.