ئارام فه‌تحی چالاکی مه‌ده‌نی خه‌ڵکی شاری مه‌ریوان دیسانه‌که له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانی رێژیمه‌وه له شاری مه‌ریوان ده‌سبه‌سه‌رکرا.
ئارام فه‌تحی چالاکی مه‌ده‌نی که نزیک ده رۆژ له‌مه‌وپێش له لایه‌ن هێزه‌کانی رێژیمه‌وه به تاوانی ئه‌وه‌ی که بڕیا بوو یه‌ک له ڕێکخرانی خۆپێشاندانی ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین بێ، سه‌باره‌ت به کوشتنی کۆڵبه‌ران له شاری مه‌ریوان، ده‌سبه‌سه‌رکراو پاش چه‌ند رۆژ ڕاگرتنی له گرتووخانه‌یه‌ک له‌و شاره ئازاد کرا.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو ناوبرا دوای ئازاد بوونی به حووکمی دادوه‌ری شاری مه‌ریوان دیسان ده‌سبه‌سه‌ر کراوه‌ته‌وه.
شایانی باسه ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وپێش به‌شێک له چالاکانی مه‌ده‌نی شاری مه‌ریوان بڕیار بوو سه‌باره‌ت به ته‌قی راسته‌وخۆ کردنی چه‌کدارانی رێژم، له‌سه‌ر سنوور و کوشتن و بریندارکردنی کۆڵبه‌ران و خه‌مساردی به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار، به ڕێکخستنی خۆپێشاندانێک، له‌و باره‌وه ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن.