رۆژی شەممە ڕیکەوتی ١٠/١٢/٢٠١٦ لە لایەن ئەنستیتۆی کورد لە پاریس، سمینارێک بەبۆنە٧٠ ساڵەی کوماری کوردستان لە ساڵونی شارەداری ناوچەی ١٠ی پاریس بە بەشداری بەشێکی بەرچاو لە کوردانی دانشتیووی پاریس و ژمارەیه‌ک رۆشنبیر و ماموستای زانکۆی فەرانسەوی بەرێوەچوو.
لە بەشی یه‌که‌می ئه‌و سمیناره‌دا، عەلی دوڵەمەری نۆێنەری هەریمی کوردستان لە فەرانسە و، هەر وەها “عەشیرەت خانمی ئەعله‌م” کە یەکێک له کچە قوتابییەکانی سه‌رده‌می کۆمار بوو، بە کورتی بۆ ئامادەبووان قسەیان کرد.
پاشان کاک جەلیل گادانی کە لە سەر داوا و دەعوەتی ئەنستیتۆی کورد بانگهێشتی ئەو سمیناره کرا بوو، بە تێروتەسه‌ڵی لە سەر چونیەتی پێکهاتنی حێزبی دێموکراتی کوردستان، دامه‌زرێنه‌ری کۆمار و کورتەیه‌ک له چالاکییه‌کانی ئه‌و حیزبه‌ی بۆ به‌شداربووان خسته ڕوو.
که‌سایه‌تی له مێژینه‌ی حیزب کاک جه‌لیل گادانی له‌سه‌ر بیروبۆچوونی کۆماری کوردستان به پێی بەڵگەنامه چاپ کراوه‌کان، لە رۆژنامەی کۆماری کوردستانی ئەو سەردەمه‌دا، بۆ بەشداربووان دواو، به وردی لایه‌نه مێژووییه‌کانی سه‌رده‌می کۆمار و شوێندانه‌ری به‌سه‌ر بزاڤی مافخوازانه‌ی گه‌لی کوردی خسته‌به‌ر باس وشرۆڤه.
پێویستە بگوترێ کە هاوکات وته‌کانی کاک جەڵیل گادانی لە لایه‌ن دوکتور سوهیلاخانمی ماملێ بە زمانی فەرانسه‌وی بۆ بەشداربووان دەگوتراوە ،کە پێشوازێکی باش لە قسەکانی کاک جەلیل کرا .