بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە نێو خۆی وڵات لاوانی بەهەست و ئەندامانی بە هەڵوێستی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە شاری مەهاباد و ناوچەی ڕەبەت، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و نووسراوەی پێوەندیدار، یادی رۆژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و رۆژی پێشمەرگەی کوردستانیان بەرز ڕاگرت.
لەو چالاکییە تەبلیغییەدا لاوان و هۆگرانی حیزب به بڵاکردنهوهی تراکت و دروشمی شۆڕشگێرانە له نێو شاری مههاباد و له ناوچهی ڕهبهت، بۆ جارێکی دیکه له گەڵ رێبازی پێشمەرگە و ئامانجهکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ، پەیمانی وەفایان نوێ کردەوە.
یەکیەتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان وێڕای سپاس و دەستخۆشی لە سەرجەم لاوان و مێرمنداڵانی بەهەست و کوردپەروەری شاری مههاباد و ناوچهی ڕهبهت ، چالاکیی ئەوان بە ئەرکێکی نیشتمانی دەزانێ و سهرکهوتنینان بۆ به ئاوات دهخوازی.