به بۆنه‌ی رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و رۆژی ئاڵای کوردستان، له شاری دێولان ناوه‌ندی ناوچه‌ی له‌یلاخ، چالاکیی ته‌بلیغی کرا.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزب، ئه‌ندامان و هۆگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ، به بۆنه‌ی رۆژیادی ٢٦ی سه‌رماوه‌ز له شاری دێولان، به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو به نووسینی دروشمی پێوه‌ندیدار له چه‌ندین گه‌ڕه‌ک و کۆڵانی ئه‌و شاره، به‌رانبه‌ر به پێشمه‌رگه و ئاڵای کوردستان وه‌فایان نواند.
ئه‌و شێوێنانه‌ی له شاری دێولان، که به‌بۆنه‌ی ٢٦ سه‌رماوه‌ز، چالاکیی ته‌بلیغی تێیدا کراون بریتین له؛
شه‌قامی موعللیم، شه‌قامی ئازادی ، شه‌قامی ئستیقلال و چه‌ندین گه‌ڕه‌ک و کۆڵانی دیکه‌ی ئه‌و شاره.
کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای سپاس و پێ‌زانین ، له سه‌رجه‌م دۆستان و هۆگرانی حیزب له شاری دێولان، چالاکیی و تێکۆشانی ئه‌وان به خزمه‌تێکی نیشتمانی ده‌زانێ و، سپاسیان ده‌کا.