له درێژه‌ی پێشوازی کردنی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵات له یاد و ناوی رۆژی هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان و رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، له گەورە شاری کرماشان چالاکیی ته‌بلیغی کرا.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ناوه‌ندی “کوردستان و کورد”، ئه‌ندامان و دۆستانی بەوره و باوه‌ڕی حیزب، له کرماشانی کوردان، پێشوازییان له ٢٦ی سه‌رماوه‌ز کرد و، ئه‌و یاده‌یان به‌رز ڕاگرت.
هۆگران و دۆستانی حیزب، له کرماشان بە بڵاوکردنه‌وه‌ی تراکت و نووسراوه‌ی پێوه‌ندیدار له چه‌ندین گوندی ئه‌و ناوچه‌یه، پاڵپشتی خۆیانیان لە ئامانجی پێشمەرگانە دەربڕی.
ئه‌و شوێنانه‌ی لە شاری کرماشان که به‌بۆنه‌ی ٢٦ی سه‌رماوه‌زه‌وه، چالاکیی ته‌بلیغی تێدا کراون بریتین له: شارەکی ئیلاهیە، بلواری ژن، گەرەکی کەسرا و، شەقامی شەشەم بەهەمەن و چەندین گەرەک و کۆڵانی دیکەی شاری کرماشان.
کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزب، وێڕای سپاس و پێ‌زانین له سه‌رجه‌م تێکۆشه‌ران و دۆستانی به‌وه‌فای حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له شاری کرماشان چالاکیی ئه‌وان به‌رزده‌نرخێنێ و، سپاسیان دەکا.