خاتوو زارا رەشیدی، دایکی هاورێ رەحیم ساڵحزادە، یەک لە پێشمەرگە و فەرماندە ئازا و بوێرەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە تەمەنی ٩٨ساڵەییدا، ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو رۆژی ٢٣ی سەرماوەز خاتوو زارا خەڵکی ئاوایی قوم قەڵا لە نەخۆشخانەیەک لە شاری مەهاباد کوچیدوایی کرد.
شایانی باسە هاورێ رەحیم ساڵحزادە یەک لە فەرماندە بە ئازا و چاونەترسەکانی حیزب بوو لە سەردەمێک کە هێرشێکی بەربڵاو کرابوو لە لایەن رێژیمەوە بۆ سەر خاکی کوردستان توانی ئازایانە لە خزمەتی حیزب و شۆرشی مافخوازانەی گەلەکەی بە باشی ئەرکی خۆی بە جێ بگەینێ.
کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان وێڕای پێشکەش کردنی پرسە وسەرخۆشی بە بنەماڵە و سەرجەم کەسوکاری خاتوو زارا ، بەتایبەتی هاوڕی رەحیم ساڵحزاد خۆی بە هاوخەم و شەریکی خەمیان دەزانێ.