ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان به بۆنهی٢٦ی سه‌رماوه‌ز، ڕۆژی پێشمه‌رگه و ئاڵای كوردستان و له شاری بۆكان چالاكیی ته‌بلیغیان كرد.
به‌پێی هه‌واڵ گه‌یشتوو به كوردستان و كورد، شه‌وی ڕابردوو بۆ جارێکی دیکە ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، ڕۆژی پێشمه‌رگه و ئاڵای كوردستان ، له گه‌ڕه‌كه جیاجیاكانی قولله، كوشتارگا، عه‌لی ئاباد، كوی ئه‌ندیشه، مه‌جبوورئاوا و مام ساحێبیی شاری بۆكان به دروشمی حیزبیی تایبه‌ت به‌م ڕۆژه پیرۆزه کۆڵان و گەرەکەکانی شاریان ڕازانده‌وه.
كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستان لێره‌وه وێڕای سپاس و ده‌ستخۆشی له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی خۆی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ماندوونه‌بوونیان لێده‌كا.