پرۆفسۆر ریمۆند تانتێر،ئەندامی پێشووی شووڕای میللی ئاسایشی ئەمریکا و سکرتێری مافی مرۆڤی ئەمریکا خاتوو لیندا چاوێز بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی کۆشکی سپی و پائۆلۆ کاساکا، ئەندامی پارلمانی ئورووپا و بەرپرسی ڕێکخراوی “سەدەف” بە بۆنەی ٢٦ی سەماوەز ، رۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان پەیامێکی پیرۆزباییان بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستان نارد.
لەو پەیامەدا هاتووە کە تەنیا ئەوە سنوورەکانە کوردی لێک جیاکردۆتەوە و کورد نەتەوەیەکە کە باوەڕی بە دێموکراسی و پێکەوەژیانی ئایینەکان هەیە، و کورد لە سووریەو عیراق شەڕی دژەتێرۆر دەکا و لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش بەرگری لە مافە ڕەواکانی خۆی دەکا، هیوادارین لە داهاتوودا شاهیدی کوردستانێکی سەربەخۆ بین.