یەدۆڵڵا نامجوو یەکێک لە هونەرمەندان و خۆشنووسانی کوردستان، بە هۆی پیری لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا له شاری سنە ماڵاوایی له ژیان کرد.
ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی سەرماوەز، یەدۆڵڵا نامجوو، شێوەکار، نووسەر و خۆشنووسی ڕۆژههڵاتی کوردستان بە هۆی نەخۆشی و پیری له شاری سنه ماڵئاوایی یهکجاری لە ژیان و دنیای هونەر کرد.
مامۆستا یەدۆڵڵا نامجوو ماوەی ٨ دەیە خەریکی کاری هونەری بووە و خزمەتێکی زۆر و بەرچاوی لە بواری شێوەکاری و نووسین و خۆشنووسی بە کوردستان کردوە.
خوالێخۆشبوو ساڵی ڕابردوو لەلایەن بیاڤی هونەریی کوردستان و ئەنجومەنی ڕیزگرتن لە “مفاخر کوردستان” بە بەشداری بەشێکی بەرچاو لە هونەرمەندان و نووسەران و چالاکانی فەرهەنگی شاری سنە ڕیزی لێگیرا.
ئەو هونەرمەندە کوردە، ساڵی ١٣٠٣ لە شاری سنە لەدایک بووە و بە قسهی یەکێک لە نزیکانی هەتا تەمەنی ١٧ ساڵی بە دوورخراوەیی لە شاری کرماشان ژیاوه و ههر لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا چۆتە نێو دنیای هونەر و فێری وێنەکێشان و خۆشنووسی بوو و لە تەمەنی گەورەساڵیدا ئهرکی مامۆستای قوتابخانەکانی شاری سنەی دهکهوێته ئهستۆی.
شایانی باسه ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی سەرماوەز، تەرمی خوالێخۆشبووی ئهو هونەرمەندە کوردە بە ئامادەبوونی بنەماڵەکەی و بەشێک زۆر لە خەڵکی شاری سنە لە گۆڕستانی بەهەشت محەممەدی بە خاک ئهسپێردرا.