کەریم قادری کوڕی مام سێمان، خەڵکی گەنمان، کۆچی دوایی کرد. شەوی سێشەم لە سەر چوارشەم ٢٣ لە سەر ٢٤ی سەرماوەز، کەریمی مام سێمان خەڵکی گەنمانی ناوچەی ڕەبەت ماڵاوایی لە ژیان کرد. کاک کەریم هەم بۆ خۆی کەسێکی حیزبدۆست و نیشتمانپەروەر بوو، هەم بنەماڵەکەی بە تایبەتی باوکی کۆچکردووی، کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی و پێشمەرگە پەروەر و دڵسۆز بوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان بەم بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕیزی کاک کەریم و هەموو خزمان و کەسوکاریان لە ئاوایی گەنمان و ناوچەکانی بانە و رەبەت دەکا و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێ.