نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانەکانی پارێزگای سنه پێویستی بە بڕی ١٢٠٠میلیارد تەمەن هەیە.
پێشتر کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران باسی تەرخانکردنی سەدی سێی بودجەی نەوت بۆ پارێزگا بێبەشەکانی ئێران وەک سنه و سیستان و بەلوچستان کردبوو کە بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگا و شار سازیی پارێزگای سنە دەڵێ، بۆ تەواوکردنی پرۆژەی ڕێگاوبانی پارێزگای سنه، بڕی ١٢٠٠میلیارد تەمەن بودجە پێویستە.
شه‌هرام مەلەکی به هەواڵدەریی مێهر ده‌ڵێ، بە داخەوە پێوه‌ره‌کان لە بواری ڕێگاکان لە خوار نێونجی وڵات دایە و دەبێ بە جیددی هه‌وڵی به‌رزکردنه‌وه‌ی بده‌ین.
هەروەها ناوبراو دەڵێ، “بە هاوکاریی پارێزگاری سنه و ڕێکخراوی بەرنامە و بودجەی ئەو پاڕێزگایە لە هەوڵداین کە پێوه‌ره‌کان به‌رزبکه‌ینه‌وه و پارچە بە جێماوەکان لە نێوان جادەی سنە بۆ مەریوان، سەقز بۆ بانە، زەنجان بۆ بیجار، کامیاران بۆ سوونقۆڕ، کامیاران بۆ سەوڵاواو … هتد، بە شیرکه‌ته‌کانی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی بدرێن.
هەروەها شه‌هرام مەلەکی گوتی: لە ماوەیەکی زەمەنیی مێژوودا بارودۆخی سنوورەکان و دۆخی شەڕ، بووتە هۆی دواکەوتن و پەرەنەسەندنی ڕێگا و بانه‌کانی پارێزگای سنه و ئێستا نزیک بە ١٢٠٠میلیارد تمەنی بودجە پێویستە، هه‌تا به پێوه‌ره ئازادڕێیەکان، ڕێگای گوند، بە نێونجێ وڵات بگا.
ناوبراو له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا گوتی، پارێزگای سنه بۆ گه‌یشتن به ئاستی نێونجی وڵات، پێویستی بە دروستکردنی ١٣٠٠ کیلۆمیتر ڕێگای ئاواییه‌کان و ٢١٠ کیلۆمیترگه‌وره‌ڕێ هەیە.
شایانی باسه، بەپێی ئامارەکانی ئیدارەی ڕێگەوبان، لە ٧ هەزار و ٨٥٠ کیلۆمیتر ڕێگەی گوند و شارەکانی پارێزگای سنه ٢٣ گەردەنە و هەروەها ١٦ شوێنی بەفرگری تیدایە و لە وەرزی زستاندا پێویستییان بە چاوەدێریی توندی ئیدارەی ڕێگەوبان هەیە.