پێنتاگۆن ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه ٣ ئه‌ندامی پله‌به‌رزی داعش له شه‌ڕی سووریه كوژران.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئا‌مریكا گوتی، ٢ كه‌س له‌م كوژراوانه له هێرشه خوێناوییه‌كی شاری پاریس به‌شداربوون.
پیتێر كووك، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی پێنتاگۆن گوتی، ئه‌م٣ ئه‌ندامه‌ی داعش له حاڵی داڕشتنی هێرش و ئاسانكاری دژی هه‌ڵوێستی ڕۆژاوابوون كه به‌هۆی هێرشی ئاسمانیی به‌ره بۆردومان كرا و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی دیكه كوژران.
وته‌بێژی پێنتاگۆنیش گوتی كه ئه‌وان له كاتی هێرشی ئاسمانی‌دا له شاری ڕه‌قه له ماشێن‌دا بوون.
٢كه‌س به ناوه‌كانی سه‌لاح غورمات و سامی جدۆ، له هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی شاری پاریس له ساڵی ڕابردوو كه زیاتر له ١٣٠ كه‌س كوژران، به‌شداربوون.
هه‌روه‌ها ئیشتون كارتێر، وه‌زیری به‌رگریی ئا‌مریكا ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه 3 ئه‌ندامی پله‌به‌رزی داعش له هێرشه ئاسمانییه‌كاندا كوژران و ئه‌م 3 كه‌س زۆر له ئه‌بوومحه‌ممه‌د ئه‌لعه‌دنانی فه‌رمانده‌ی عه‌مه‌لیاتی ده‌ره‌وه‌ی داعش له ساڵی ڕابردوو كوژران، نزیك بوون.
شایانی باسه كه جدۆ یه‌ێك له‌م كه‌سانه بوو كه له وڵاتانی ڕۆژاوا ئه‌ندامگیریی ده‌كرد. كه‌سی سێهه‌م به ناوی وه‌لید حه‌مان بوو كه هاووڵاتیی فه‌رانسه بوو كه له‌لایه‌ن بلژیكه‌وه مه‌حكوم كرابوو.