گرووپی نێوده‌وڵه‌تیی قه‌یران له دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا بلاویكرده‌وه كه ئێران و توركیه له ساڵی ٢٠١٣ و ئه‌مساڵیش به نهێنی پێشنیاریان بۆ ئاشتی له سووریه‌دا هه‌بووه كه به‌هۆی متمانه‌نه‌بوون به یه‌كدی بێ ئاكام مایه‌وه. ئه‌مپێشنیاره سه‌ره‌تا به وتووێژی نێوان كاربه‌ده‌ستانی پله به‌رزی ئێران و توركیه ده‌ست پێده‌كا. له حاڵێكدا ئه‌م ڕاپۆرته بلاوده‌كرێته‌وه كه هێزه‌كانی لایه‌نگری ئه‌سه‌د وه‌ك شێوه‌نیزامیانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێران به قه‌تلوعامكردنی خه‌ڵك دوایین گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری حه‌له‌بیان داگیر كرد.
ئه‌م ڕاپۆرته له‌ڕاستیدا كاردانه‌وه‌ی شكستهێنانی دیپڵۆماسیی ٦ ساڵ شه‌ڕی نێوخۆی سووریه‌یه كه گیانی زیاتر له نیو میلیۆن كه‌سی لێكه‌وته‌وه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، پاش تێپه‌ڕبوونی ٣ مانگ له ده‌سه‌ڵاتی حه‌سه‌ن ڕۆحانی، تاران پێشنیاری ئاشتی به ڕاوێژكاریی قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ی قودسی سپای پاسداران ئاماده‌كرا و بۆ ئانكارا نێردرا.
ناوڕۆكی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه له ئاگربه‌س، پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی یه‌كیه‌تیی میللی، پێداچوونه‌وه به قانوونی بنه‌ڕه‌تی، كه‌مكردنه‌وه‌وی ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د، به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری و پارلمانی له‌ژێر چاودێریی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێكهاتبوو. ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه بابه‌تی چه‌ند مانگ هاتوچۆ و دیپڵۆماسیی نێوان محه‌ممه‌دجه‌واد زه‌ریف و داوود ئۆغڵوو بوو كه له ئاكامدا به‌هۆی كێشه‌ی داهاتووی به‌شار ئه‌سه‌د شكستی خوارد.
خولی دووهه‌می وتووێژی نهێنیی نێوان ئێران و توركیه پاش كودتای ناسه‌ركه‌وتووی توركیه و پێشڕه‌ویی هێزه كوردییه‌كان له باكووری سووریه ده‌ستی پێكرد كه ئاشتیی نێوان ئانكارا و مۆسكۆی لێكه‌وته‌وه. ئه‌مجاره‌یان جیاوازتر له پێشوو له‌سه‌ر شێوه‌ی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و سیستمی به‌ڕێوه‌به‌ریی له سووریه‌دابوو كه ئه‌ویش بێئه‌نجام مایه‌وه و تا توركیه ڕاسته‌وخۆی هێزی نیزامیی له سووریه خزاند و شه‌ڕی هه‌ڵایساند.
شایانی باسه كه له حاڵێكدا ئه‌م وتووێژه‌ی نێوان توركیه و ئێران ئاشكاربوو كه وه‌ك هه‌میشه كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌رده‌وام ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری وڵاتانی دراوسێ ڕه‌دده‌كه‌نه‌وه.