پێشنیوەڕۆی رۆژی ٢٥ی سەرماوەز بە بۆنەی رۆژی ئاڵای کوردستان و رۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە یەکێک لە سالۆنەکانی حیزب، رێورەسمێکی بە شکۆ بەڕیوەچوو.
لەو رێورەسمە بە ئامادەبوونی جامانە پۆشان، کادر وپێشمەرگەکان و بەشێکی زۆر لە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ، بە پێشوازی کردن لە ٢٦ی سەرماوەز ئەو یادەیان بەرز ڕاگیرا.
سەرەتا ئەو رێورەسمە بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب کرایەوە و، ئامادەبووان بۆ ڕێزگرتن لە یادو ناوی سەرجەم شەهیدانی سوورخەڵاتی کوردستان ساتێک بە بێدەنگی ڕاوەستان.
پاشان پەیامی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە لایەن کاک حەسەن قادرزادە پێشکەش کرا
دوابەدوای پەیامی حیزب، بە هاوکاری کۆری هونەری حیزب سروودێکی حەماسی لە لایەن پولێک لە پێشمەرگەکانەوە پێشکەش کرا و دوای ئەو سروودەش، شێعرێک لە لایەن شاعیری پێشمەرگە عەلی لەیلاخ خوێندرایەوە
بڕگەکانی دیکەی ئەو رێورەسمە بریتی بوون لە :
پێشکەش کردنی گۆرانییەک لە لایەن حەمد ئەمین کەریمی و هەروەها بە بۆنەی کۆتایی هاتی دەورەی سەرەتایی پێشمەرگە، دەورەی ٢٢٠ لە لایەن پێشمەرگەکانی دەورەی ٢٢٠ سروودێکی شۆڕشگێرانە پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.
پاشان سێ پێشمەرگەی دەنگخۆشی نێو ریزەکانی حیزب بە ناوەکانی هێمن کەریمی و سەردار زەنگەنە و رێبوار حەسەنی چەند تابلۆیەک لە گۆرانی کوردییان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
بڕگەیەکی دیکەی ئەو رێورەسمە لە لایەن بەشێک لە دڵسۆزان و لایەنگرانی حیزب لە نێوخۆی وڵات تابلۆیەک لە ئاڵای کوردستان و لۆگۆی حیزب نەخشرا بوو، کە لەلایەن کاک کارۆ رەسووڵی پەردەی لەسەر لادرا و پێشکەش بە ئەو رێورەسمە کرا.
شایانی باسە لە بڕگەیەکی دیکەدا لەلایەن کادری لە مێژینەی حیزب کاک سدیق قەویپەنجە بە سەر چەند کەس لە سەرکەوتووانی دەورەی سەرەتایی پێشمەرگە، دەورەی ٢٢٠، خەڵات دابەشکرا.
ئەو رێورەسمە دوای چەند کاتژمێر بە هەڵپەرکێی گشتیی کۆتایی پێهات.