له درێژه‌ی پێشوازی کردنی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵات له یاد و ناوی رۆژی هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان و رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، له ناوچه‌ی شاروێرانی مه‌هابادیش، چالاکیی ته‌بلیغی کرا.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ناوه‌ندی “کوردستان و کورد”، ئه‌ندامان و دۆستانی بەوره و باوه‌ڕی حیزب، له ناوچه‌ی شاروێرانی مێژوویی و کوردپه‌روه‌ر، پێشوازییان له ٢٦ی سه‌رماوه‌ز کرد و، ئه‌و یاده‌یان به‌رزڕاگرت.
هۆگران و دۆستانی حیزب، له ناوچه‌ی شاروێرانی مه‌هاباد به بڵاوکردنه‌وه‌ی تراکت و نووسراوه‌ی پێوه‌ندیدار له چه‌ندین گوندی ئه‌و ناوچه‌یه، جارێکی دیکه له‌گه‌ڵ رێباز و ئامانجی پێشمه‌رگانه په‌یمانی وه‌فایان نوێ کرده‌وه.
ئه‌و شوێنانه‌ی له ناوچه‌ی شاروێران که به‌بۆنه‌ی ٢٦ی سه‌رماوه‌زه‌وه، چالاکیی ته‌بلیغی تێدا کراون بریتین له:
گونده‌کانی خوڕخوڕه، گردیاقووب، ،کۆنەدێ، قه‌ره قشڵاق و، چه‌ندین گوندی دیکه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه.
کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزب، وێڕای سپاس و پێ‌زانین له سه‌رجه‌م تێکۆشه‌ران و دۆستانی به‌وه‌فای حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له ناوچه‌ی شاروێران و هەروەها خەڵکی بە هەستی نەغەدە، چالاکیی ئه‌وان به‌رزده‌نرخێنێ و، سپاسیان دەکا.