لە درێژەی کار و چالاکیی تێکۆشەرانی ناوخۆی وڵات بە بۆنەی رۆژی پێشمەرگەو ئاڵای کوردستانەوە، تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری بانە بە بڵاوکردنەوەی تراکتی تەبلیغی لە چەندین شوێنی ئەوشارە ، رێزیان لە ئاڵا و پیشمەرگەی کوردستان گرت.
لەو چالاکییە تەبلیغییەدا، ئەندامان و هۆگرانی حیزب، لە شاری شۆڕشگێڕی بانە بە بڵاوکردنەوەی تراکت و نووسینی دروشمی پێوەندیدار، وەک هەمیشە پاڵپشتی خۆیانیان لە رێباز و ئامانجی پێشمەرگانە دەربڕی.
ئەو شوێنانەی کە لە نێو شاری بانە چالاکیی تەبلیغی تێیدا کراون بریتین لە:
گاراجی “بلەکێ” ، قوتابخانەی ئافەرین، شەقامی بیمارستان، شەقامی ئینقلاب، گەڕەکی گوڵشار، “سەبت ئەحواڵ”، قوتابخانەی کارئافەرین و چەندین گەڕەک و شەقامی دیکەی نێو شاری بانە.
کۆمیسیۆنی تهشکیلاتی حیزب وێڕای سپاس و پێزانین له سهرجهم تێکۆشهران و دۆستانی بهوهفای حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له شاری پێشمەرگەدۆستی بانە، چالاکیی و تێکۆشانی ئەوان بە ئەرکێکی نیشتمانی دەزانێ و دەسخۆشییان لێدەکا.