سینه‌ماكارانی فه‌رانسه به ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك، داوایان له كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد كه كه‌یوان كه‌ریمی كه به تۆمه‌تی به‌رهه‌مهێنانی فیلم ده‌سبه‌سه‌ركراوه، ئازاد بكه‌ن.
كه‌یوان كه‌ریمی به هۆی به‌رهه‌مهێنانی فیلمی “نوشتن بر شهر” حوكمی یه‌ك ساڵ زیندان و لێدانی ٢٢٣ قامچیی به‌سه‌ردا سه‌پاوه و ئێستا ناوبراو به تاوانی به‌رهه‌مهێنانی فیلم له زیندان دایه.
سینه‌ماكاران، ده‌رهێنه‌ران، فیلم‌نووسان، ئه‌نجومه‌نی نووسه‌ران و هه‌روه‌ها ژه‌نیارانی به‌ناوبانگی موسیقیی فه‌رانسه له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوایان له كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران كردووه كه كه‌یوان كه‌ریمی، ده‌رهێنه‌ری كورد ئازاد بكرێ. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك ڕێكخراوی سینه‌مایی و فه‌رهه‌نگیی وڵاتی ئاڵمان، هوله‌ند و ئورووپایی پشتیوانیان له به‌یاننامه‌كه‌ی ئەو وڵاته كرد‌و ئه‌وانیش خوازیاری ئازادیی ناوبراو بوون.
له لایه‌كی دیكه‌ش ١٢٣ موسته‌نه‌دساز، هونه‌رمه‌ندان و ده‌رهێنه‌ری ئێرانیش خوازیاری ئازادكرانی كه‌یوان كه‌ریمی بوون و كۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤیش داوای لابردنی سزای لێدانی قامچی كرد.
هه‌روه‌ها له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه كه زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندان، ڕۆژنامه‌نووسان و خه‌ڵكی ئێران له‌لایه‌ن ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سه‌ركوت و زیندانی ده‌كرێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌نگی ئه‌وان هاوڕای ده‌نگی ڕێژیم نییه. نووسه‌رانی ئه‌م به‌یاننامه‌یه داوایان له ده‌وڵه‌تی فه‌رانسه و یه‌كیه‌تیی ئورووپا و وڵاتانی لایه‌نگری دێموكراسی كردووه كه له هه‌وڵی ئازادكرانی كه‌یوان كه‌ریمی دابن.
شه‌وی ڕابردوو، شه‌وێكی تایبه‌ت به “سینه‌ماکا‌ران” له گه‌ڕه‌كی “كلیشی”ی پاریس بۆ كه‌یوان كه‌ریمی ته‌رخان كرابوو كه له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا سینه‌ماکا‌رانی فه‌رانسه چاویان له فیلمی “نوشتن بر شهر”ی كه‌یوان كه‌ریمی کرد.