دوو ژنی ئێزیدی کە لە دەستی داعش ڕزگاریان بووە، خەڵاتی ساخارۆفی پارلمانی ئورووپایان وەرگرت.
نادیە موراد و لەمیا بەشار، خەڵاتی ساخارۆفی یەکیهتیی ئورووپا بۆ مافەکانی مرۆڤیان وەرگرت. ئهو دوو ژنه دەڵێن، له ههوڵهکانمان بەردەوام دەبین و ناهێڵین دەنگی هەموو ئەوانەی هەمان مەینەتیان بهسهر هاتوه، کپ بێ.
لەمیا بەشار لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکە لە ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند ئەم خەڵاتە باڵایەی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەموو ئەو ژن و کچانەیە کە لەلایەن داعشەوە دەستدرێژییان کراوەتە سەر.
نادیە مورادیش مەینەتییەکانی ئێزیدیەکان خستەڕوو و باسی لە چارەنووسی نادیاری نیو میلیۆن هاووڵاتی ئێزیدی کرد.
ههروهها ئهو دوو ژنه لە بەردەم پەرلمانتارانی ئورووپا باسیان لە ئاینی ئێزیدی و ڕزگاربوونیان لە دەستی داعش کرد، بەڵام پێداگرییان لەوە دەکردەوە کە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی پێویستە ئێزیدیەکانی باکووری عێراق بپارێزێ.
هێشتا سەدان ژن و کچی ئێزیدی لە لایەن داعشەوە لە سووریه و عێراق دهسبهسهرن.
شایانی باسه که خەڵاتی ساخارۆڤ بۆ ئازادیی بیرکردنەوە بە ناوی ئەندرێ ساخارۆڤ زانای ئەتۆمی ڕووسی ناونراوە کە ژیانی خۆی بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ و بیری ئازاد تەرخان کردبوو. ئەم خەڵاتە لە ساڵێ ١٩٨٨ لەلایەن پەرلمانی ئوورووپا دامەزرا.