دامهزراوه مهدهنییهکانی ئێران، ئەندامانی کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیان هاندا کە لە بەرژەوەندیی بڕیارنامەی پێشێلکردنی مافی مرۆڤی ئێران دەنگ بدەن.
بەپێی ڕاپۆرتی سهرچاوه ههواڵدهرییهکان، ٢٩ ڕێکخراوی بهرگریکاری مافی مرۆڤ له بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، خوازیاری پاڵپشتیی دووبارەی کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بڕیارنامەی مافی مرۆڤ ئێران بوون.
ههروهها لە بەشێکی دیکەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە: “سەرەڕای کرانەوەی دیپلۆماتیک و بازرگانی لە دوای جێبەجێ کرانی بەرجام، مافی مرۆڤ دەبێ نیگەرانیی یەکەمی لە ئێران و بۆ وڵاتانی خوازیاری پەرەپێدانی پێوەندیی ئابووری و دیپلۆمات لەگەڵ دەوڵەتی ئەو وڵاتە بێ. بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ناوچە جیاجیاکانی ئێران خراپتر لە رابردووە. لەکاتێکدا دەوڵەتی ئێران بەدوای پێوەندی قووڵتر لەگەڵ کۆمەڵگای نێوەدەوڵەتییە، دەرفەتیێکی باشە تاکوو خوازیاری باشترکردنی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران بین.
بەیاننامەی ٢٩ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، هیواخوازە کە کاتێ دەنگدان بۆ ئەو بڕیارنامەیە له کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پاڵپشتی زیاتری لێبکرێ که له نێوهڕاست مانگی دێسامبر دهنگی بۆ دهدرێتهوه.