تێکۆشەرانی سەربە رێکخستنە نهێنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی هەوشار، لە گەورەدێی ئەحمەدئاوای سەربەشاری تیکاب بە بۆنەی رۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
لە درێژەی کاروچالاکیی تێکۆشەرانی ناوخۆی وڵات بە بۆنەی رۆژی پێشمەرگەو ئاڵای کوردستانەوە، تێکۆشەرانی دێموکرات لە ناوچەی هەوشار بە بڵاوکردنەوەی تراکتی تەبلیغی لە ئاوایی ئەحمەدئاوا سەربە شاری تیکاب، رێزیان لە ئاڵا و پیشمەرگەی کوردستان گرت.
ئەو شوێنانەی کە تێکۆشەرانی دێموکرات لە ئاوایی ئەحمەدئاوا چالاکیی تەبلیغییان تێدا بەڕێوەبردوە بریتین لە:
جادەی تیکاب بۆ ئەحمەدئاوا، کارواشی دونیاو دەورووبەری، قاوەخانەی سەر پرد، دەورووبەری کلووپی سرووش، پردی حاجی، سەرای خانەقا، کۆڵانی نانەوا، کۆڵانی مزگەوت، مزگەوتی حەزرەتی محەممەد، بیمارستانی کۆن، مەدرەسەی سینا و نێوماڵان.
کۆمیسیۆنی تهشکیلاتی حیزب وێڕای سپاس وپێزانین له سهرجهم تێکۆشهران و دۆستانی بهوهفای حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له ناوچهی دێمۆکراتدۆستی ههوشار، چالاکیی ئهوان بهرزدهنرخێنێ و سڵاویان بۆ دهنێرێ.