یه‌كه‌مین ڕۆمانی كوردی له‌باره‌ی كۆڵبه‌ران و كاسبكارانی سه‌رسنوور به زاراوه‌ی هەورامی چاپ و بڵاوكرایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، كتێبی ڕۆمانی “نیمه‌شه‌و بێ” له‌لایه‌ن نووسه‌ری كورد حافز ئه‌حمه‌دی چاپ و بڵاوكراوەتەوە.
ئه‌وه یه‌كه‌م كتێبه كه له‌باره‌ی كۆڵبه‌ران به شێوه‌ی ڕه‌سمی له ئێران‌دا بڵاوده‌كرێته‌وه. کارناسان دەڵێن كۆڵبه‌ری کار و شوغل نییه، بەڵام به‌هۆی نه‌بوونی هه‌لی كار و بێكاری خه‌ڵكی ناوچه سنوورییه‌كان بۆ بژیوی ژیانیان ڕووده‌كه‌نه ئه‌م كاره، کەچی ساڵانه به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی له به‌رزایی و ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه چه‌كداره‌كانی دەیان کەس لەوان دەکوژرێن و نقوستان دەبن و ته‌نیا له ماوه‌ی ٣ ڕۆژی ڕابردوودا ٣ كۆڵبه‌ری كورد له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕێژیم كوژراون و برینداربوون.
شایانی باسه ئەو سێ کۆڵبەرە له شاره‌كانی بانه، ماكۆ و سه‌لاسی باوه‌جانی به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕێژیم كوژران و برینداربوون.