تێکۆشەرانی دێموکرات لە ناوچەی هەوشار بە بۆنەی رۆژی پێشمەرگەو ئاڵای کوردستانەوە چالاکیی تەبلیغییان کرد.
ئەندامان و هەڵسووڕاوانی سەر بە تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری تیکابی ناوچەی هەوشار بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، رۆژی ئاڵاو پێشمەرگەی کوردستانەوە بە بڵاوکردنەوەی تراکتەکانی تایبەت بەم یادە لە چەند گەڕەک و شوێنێکی شاری تیکاب ئەم یادەیان بەرز راگرت.
ئەو شوێن و گەڕەکانەی کە تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری تیکاب چالاکیی تەبلیغییان تێدا کردوە بریتین لە:
پارکی شار، مەدرەسەی خومەینی، مەدرەسەی ئیمام عەلی، مەدرەسی شەریعەتی، مزگەوتی شافعی، مزگەوتی فاتمەی زەهرا، جادەی پاڵەوان، کەمەربەندی، ترمیناڵ و جادەی تیکاب – ساینقەڵڵا.
هەروەها بە پێی هەواڵێکی دیکە لە نێو خۆی وڵات, ئەندامان و دڵسۆزانی بە ئەمەگی حیزب لە ناوچەی شنۆیش بە چەندمین جار رۆژیادی ٢٦ی سەرماوەز، رۆژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و پێشمەرگەی کوردستانیان بەرز نرخاند.
دۆستان و وەفادارانی بە ورەو باوەڕی حیزب لە چالاکییەی تەبلیغیدا نێو شاری شنۆ و هەروەها چەندین گۆند وشارۆچکەی ئەو ناوچەیان بە تراکت و دروشمی پێوەندیدار ڕازاندۆتەوە.
لەو چالاکییە تەبلیغییەدا، بەشێکی زۆر لە گەرەک و کۆڵان و شەقامەکانی ئەوشارە بە تراکت و نووسراوەی شۆرشگێڕانە ئاخێنراو هۆگرانی حیزب لەگەڵ ئامانج ورێبازی پێشمەرگانە پەیمانی وەفایان نوی کردەوە
ئەو شووێنانەی کە لە ناوچەی شنۆ چالاکیی تێدا کراون بریتین لە:
سیداوێ،شەهرەکی یاسا، سیداوێ،مزگەوتی سەید باقی، تاچین ئاوێ،قوتابخانەی شەبانەرووزی، مزگەوتی شیخ عبدالعزیز، ڕەحیمئاوا، کۆڵانی ماملێ، قوتابخانەی دانیش، مزگوتی حەزرتی ئیسماعیل، کۆڵانی مزگەوتی حەزرەتی عەلی و چەندین گەڕەکی دیکەی شار. هەورەها لە چەندین گوندی دەروووبەری شاری شنۆ،تاژاندەرە، پردی جوعەو، جادەی شێخان و لەگەڵ چەند گوند وشوێنی دیکەی ناوچەی شنۆ.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان چالاکیی تەبلیغیی تێکۆشەرانی دێموکرات لە ناوچەی هەوشار و شنۆ، بە بۆنەی رۆژی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستانەوە بەرز دەنرخێنی و، سەرکەوتنیان لە ئەرکە پێئەسپێردراوەکانیاندا بە ئاوات دەخوازێ.