چوار که‌سی خه‌ڵکی شاری شنۆ لە هێرشێکی هێزە ئەمنیهتییەکانی ئه‌مشاره‌دا دەسبەسەر کران.
هێزە چەکدارەکانی ئیدارەی ئیتلاعات له شاری شنۆ لە پارێزگای ورمێ، چوار که‌سیان پاش دەسبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار گواستەوە.
سه‌رله‌بەیانیی ڕۆژی شەممە، ٢٠ی سەرماوەز لە گوندی “چەشمەگۆڵ”ی سەربە بەشی ناوەندیی شنۆ ٤ که‌س به ناوه‌کانی، شارام تایی ٢٣ ساڵ کوڕی ئیسماعیل، ئەهوەند پیرۆتی ٢٥ ساڵ کوڕی ڕەسووڵ، محەممەدتایی ٤٠ ساڵ کوڕی ڕەحمان و سەلیم تایی ٥٠ ساڵ و کوڕی عەبدوڵڵا سدهسبهسهر کراون و بۆ شوێنێکی ناڕوون گواستراونه‌ته‌وه.
شایانی باسه تا ئاماده‌کرانی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگرتیان هیچ زانیارییه‌ک له‌به‌ر ده‌ستدا نییه، به‌ڵام به‌قسه‌ی هێندێک له خزمانی گیراوەکان ئەگەری ئەوە هەیە که ئەوان به تۆمه‌تی لایەنگری و پێوەندیگرتنیان لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌سبه‌سه‌ر کرابن.
جێی بیرهێنانەوەیە لە درێژه‌ی ڕه‌وتی دهسبهسهرکردنەکان له کوردستان لەماوەی یەک مانگی ڕابردوودا زیاتر لە ١٥ که‌س لەلایەن ناوەندە ئەمنیهتییەکانی ڕێژیمه‌وه دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە کە چارەنووسی زۆربەیان ڕوون نییە.