پاسدار حوسێن دێهقان، وه‌زیری به‌رگریی كۆماری ئیسلامیی ئێران له كۆنفرانسی ئه‌منیه‌تی له تاران گوتی، ئه‌گه‌ر قسه دوژمنكارانه‌كانی ڕۆژاوا به‌م شێوه‌یه درێژه‌ی هه‌بێ، له‌وانه‌یه ڕاسته‌وخۆ له كه‌نداو له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئا‌مریكا تووشی شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوون بین.
حوسێن دێهقان گوتی” “ئێمه ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر دووڕێیانیی شه‌ڕ و سه‌قامگیری داین. ته‌نیا ڕێگه‌یه‌ك بۆ سه‌قامگیری له ناوچه‌دا هه‌مانە ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه هه‌موو وڵاتانی ناوچه مل بۆ ڕۆڵی ڕاسته‌قینه‌ی كۆماری ئیسلامی و كارتێكه‌ریی ئێران له ناوچه‌کەدا ڕاکێشن.
وه‌زیری به‌رگریی كۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها پێداگریی كرده‌وه كه ڕۆژاوا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه ناسه‌قامگیری له ناوچه‌دا دروست بكا و لەو نێوەدا كۆماری ئیسلامیش تووشی شه‌ڕێكی نه‌خوازرا و بكا.
ناوبراو زۆر تێڕادیوانه گوتی، وه‌ها شه‌ڕێك هه‌موو ناوچه‌کە ده‌گرێته‌وه و هێزه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م ناوچه‌یەش لەم شه‌ڕه ده‌گلێن و له ئاكامدا شه‌ڕی جیهانی دروست ده‌بێ و دواجار ده‌وڵه‌تانی باشووری كه‌نداو تێك‌ده‌ڕمێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لە ئه‌گه‌ری شه‌ڕی نێوان ئا‌مریكا و ئێران له كه‌نداو و ده‌ریا عوماندا ئه‌م وڵاتانه ده‌فه‌وتێن.