پۆلیسی توركیه، زیاتر له ٢٠٠ كه‌س له ئه‌ندامان و ڕێبه‌رانی حیزبی دێموكراتیكی گه‌لانی، به تۆمه‌تی پێوه‌ندییان به حیزبی كرێكارانی كوردستانەوە دهسبهسهركردوە.
سەرۆکایەتیی پۆلیسی ئه‌م وڵاته بێ ئه‌وه‌ی ناوی كه‌س بێنێ گوتی، ڕۆژی دووشه‌ممه له چه‌ند شارێكی وه‌ك ئانكارا و ئیستانبول دەیان كه‌س ده‌سبه‌سه‌ركراون.
پاش ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری ئیستانبول كه كوژرانی زیاتر له ٤٤ كه‌س و برینداربوونی ١٥٠ كه‌سی لێكهوتهوه، پۆلیسی ئه‌م وڵاته هه‌ڵیكوتایه‌سه‌ر ئه‌ندامان و ڕێبه‌رانی حیزبی دێموكراتیكی گه‌لان و زیاتر له ٢٠٠ كه‌س لەوانی ده‌سبه‌سه‌ركرد.
ئانكارا حیزبی دێموكراتیكی گه‌لان به باسكی سیاسیی حیزبی كرێكارانی كوردستان ناو دەبا.
له لایه‌كی دیكه‌ش ئه‌رته‌شی توركیه به تۆڵه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری ئیستانبول له ڕێگه‌ی فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی وڵاته‌كه‌یه هێرشی كرده‌سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانی حیزبی كرێكارانی كوردستان له چیاكانی هه‌رێمی كوردستان و بهوقسەی خۆیان زیانی گیانیشیان به‌م حیزبه گه‌یاندوه به‌ڵام تا ئێستا ئه‌م هه‌واڵه له‌لایه‌ن ئه‌م حیزبه‌وه پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.