گه‌ڵاڵه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندیی دیپڵۆماتیک له‌گه‌ڵ بریتانیا كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له نوێنه‌رانی مهجلیسەوە ئاماده‌كراوە بۆ هه‌یئه‌تی سه‌رۆكایه‌تیی مه‌جلیس نێردرا.
حوسێنعه‌لی حاجی دلیگانی، یه‌كێك له‌م نوێنه‌رانه‌ی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ی داڕشتووە، گوتی هه‌ڵوێستی ئێمه كاردانه‌وه بە قسه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی سه‌رۆك وه‌زیری بریتانیا له‌باره‌ی ئێرانه‌وه بووه.
ئەو گوتی، ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه به‌پێی ئه‌سڵی 152ی قانوونی بنه‌ڕه‌تیی ئێران دارێژراوه كه هیچ زوڵم و زۆرییهك لەکەس قه‌بوڵ ناكه‌ین و ناچینه ژێر ده‌سه‌ڵاتی هیچ وڵاتێكه‌وه.
ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه دوای ئەمە ئاماده‌كرا كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی به‌حره‌ین گوتی، ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران سیاسه‌تی میانه‌ڕه‌و نه‌گرێته‌به‌ر پێوه‌ندیی خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته كه‌م ده‌كه‌ینه‌وه.
به‌پێی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌ركدار ده‌بێ كه له ماوه‌ی دوو حه‌وتوودا پێوه‌ندیی دیپڵۆماسیی خۆی له‌گه‌ڵ بریتانیا بۆ ئاستی كاردار دابه‌زێنێ و پێوه‌ندیی ئابووری و بازرگان‌یش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌ركدار ده‌كا كه هه‌ر چه‌شنه ڕه‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتێكی وه‌ك بریتانیای له وڵاتی دیكه‌ی جیهان بینی، ڕاپۆرته‌كه‌ی بۆ مه‌جلیس به‌ڕێته‌وه و تا بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر بدرێ.












