سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی ڕابردوو، به‌ندكراوێكی كورد له شاری مه‌راغه ئێعدام كرا و یه‌كی دیكه‌ش به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدام بۆ ژووری ئینفرادی گواسترایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ له كوردستان، سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی ڕابردوو به‌ندكراوێكی كورد به ناوی سولێمان كاكهڵازاده، ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ، كوڕی هاشم خه‌ڵكی شاری سه‌قز له زیندانی مه‌راغه ئێعدام كرا.
یه‌كێك له نزیكانی ئه‌م به‌ندكراوه گوتی، سولێمان كچێكی ته‌مه‌ن ٤ ساڵه‌ی هه‌یه و له مانگی به‌فرانباری ساڵی ٩١به تۆمه‌تی پێبوونی ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌لایه‌ن لقی ٢ی دادگای شۆرش له شاری مه‌راغه حوكمی ئێعدامی بۆ بڕایه‌وه، به‌ڵام ناوبراو قەت دانی بەو تاوانەدا نەنا و خۆی هەر به بێ‌تاوان دەزانی.
شایانی باسه كه به‌ندكراوێكی دیكه‌ش به ناوی یوسف به‌خشووده، خه‌ڵكی دیوانده‌ره کە به هه‌مان تۆمه‌ت له‌گه‌ڵ سولێمان پێكه‌وه ده‌سبه‌سه‌ركرابوون، بۆ ژووری ئینفرادی گواستراوه‌ته‌وه به‌لام به هۆكاری ناڕوون حوكمی ئێعدامی ناوبراو ڕاگیراوە.