ڕۆژێك پاش ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵی کوژرانی ٨ كەس لە هێزەكانی ئینتزامیەکانی ئێران لە نزیك سنووری پاكستان گرووپی جەیشوئەلعەدل بەرپرسایەتیی ئەم هێرشەی بۆسەر پاسەوانانی سنوور گرتە وەئەستۆ.
جەیشوئەلعەدل وێڕای پشتڕاستكردنەوەی ئەم هەواڵە گوتی دوو ماشێنی هێزەكانی ئینتزامی لە ناوچەی “نگور” کەوتوونەتە كەمینی گوردانی “عەبدولمەلەک مەلازادە”و لە پێکدادانەدا ٨ كەس لە هێزەكانی ڕێژیم كوژران.
گرووپی جەیشوئەلعەدل دەڵێ ڕۆژی دووشەممە هێرشیان کردۆتە سەر پاسەوانانی سنوور و ئاماژەیان بەمەش كردووە كە لەو شەڕە پێکدادانەدا هیچ یەك لە ئەندامەكانیان زیانیان بەر نەكەوتووە.