تێکۆشەرانی دێموکرات لە ناوچەی هەوشار بە بۆنەی رۆژی پێشمەرگەو ئاڵای کوردستانەوە چالاکیی تەبلیغییان نواند
ئەندامان و هەڵسووڕاوانی سەر بە تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری تیکابی ناوچەی هەوشار بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، رۆژی ئاڵاو پێشمەرگەی کوردستانەوە بە شێوەیەکی بەربڵاو چالاکیی تەبلیغییان نواند.
لە بەرەبەری رۆژی ئاڵاو پێشمەرگەی کوردستاندا تێکۆشەرانی دێموکرات لە ناوچەی هەوشار بە بڵاوکردنەوەی تراکتەکانی تایبەت بەم یادە لە چەند گەڕەک و شوێنێکی شاری تیکاب ئەم یادەیان بەرز راگرت.
ئەو شوێن و گەڕەکانەی کە تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری تیکاب چالاکیی تەبلیغییان تێدا بەڕێوە بردوە بریتین لە:
پارکی شار،مەدرەسەی خومەینی، مەدرەسەی ئیمام عەلی، مەدرەسی شەریعەتی، مزگەوتی شافعی، مزگەوتی فاتمەی زەهرا، جادەی پاڵەوان، کەمەربەندی، ترمیناڵ و جادەی تیکاب – ساینقەڵڵا.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان چالاکیی تەبلیغیی تێکۆشەرانی دێموکرات لە ناوچەی هەوشار بە بۆنەی رۆژی پێشمەرگەو ئاڵای کوردستانەوە بەرز دەنرخێنی و سەرکەوتنیان لە ئەرکە پێئەسپێردراوەکانیاندا بە ئاوات دەخوازێ.