له ده‌سپێکی مانگی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ، بۆ دووهه‌مین جاره که له شاری دیوانده‌ره به بۆنه‌ی ٢٦ی سه‌رماوه‌ز چالاکیی ته‌بلیغی به‌ڕێوه ده‌چێ.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزب، ئه‌ندامان و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له شاری دیوانده‌ره، جارێکی دیکه یاد و ناوی رۆژی هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان و رۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانیان به‌رز ڕاگرت.
له‌و چه‌لاکییه ته‌بلیغییه‌دا، به‌شێکی به‌رچاو له هۆگران و دڵسۆزانی به‌وه‌فای حیزب به بڵاوکردنه‌وه‌ی تراکت و نووسراوه‌ی پێوه‌ندیدار، به شێوه‌ی به‌ربڵاو دار ودیواری ئه‌و شاره‌یان به هه‌ستێکی بوێرانه و کوردانەوە ڕازاندوه.
ئه‌و شوێنانه‌ی له شاری دیوانده‌ره که چالاکیی ته‌بلیغی تێدا کراون بریتین له:
مزگه‌وتی خومه‌ینی له سه‌ره‌وه‌ی پارک ، پایگای به‌سیج ، شهرهکی بێهداشت ، شه‌قامی ١٦ میتری ، فاز یه‌ک، ته‌پۆڵکه‌ی شێر عه‌لی، شه‌قامی ساحیلی
پارکی ٢٢ی گوڵان و جاده‌ی سه‌ر قه‌ڵا، له‌گه‌ڵ چه‌ندین گه‌ڕه‌ک و شه‌قامی دیکه.
کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزب، وێڕای سپاس وپێزانین له سه‌رجه‌م دۆستان وتێکۆشه‌رانی به ئه‌مه‌گی حیزبی دێموکراتی کوردستان له شاری نیشتمانپه‌روه‌ری دیوانده‌ره، رێز له تێکۆشانه‌که‌یان ده‌گرێ و ، سڵاویان بۆ ده‌نێرێ.