خەڵکی شۆڕشگێڕ و دۆستانی بە ورەو باوەڕی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری مەهاباد، ئەمساڵیش لە بەرەبەری ٢٦ ی سەرماوەز یاد و ناوی مەزنە رۆژی پێشمەرگەی کوردستانیان بەرز نرخاند.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمیسیۆنی حیزب، شەوی ٢٦ی سەرماوەز هۆگرانی و پشتیوانانی حیزبی دێموکڕات لە شاری مەهاباد بۆ چەندمین جار لە چالاکییەکی بەربەرین، بەبڵاوکردنەوەی تراکت و نووسراوەی شۆرشگێرانە، لە گەڵ رێباز و ئامانجەکانی حیزب پەیمانی وەفایان نوێ کردەوە.
ئەو شوێنانەی کە لە شاری مەهاباد چالاکیی تەبلیغی تێدا کراون بریتین لە:
شیلانان، فەلەکەی شوانەی سەید قادر، گەڕەکی پشتەپ و کۆڵانی رووبەرووی کەڵانتەری ١٣ی مەهاباد و لە گەڵ چەندین کۆڵان و شەقامی ئەو شارە.
هەر بە پێی ئەو هەواڵە دیسانەکە خەڵکی چاونەترسی گوندی سەهۆڵانی مەهاباد لە چالاکییەکی تەبلیغیدا بۆ جاری سێهەم گوندەکەیان بە ناو و دروشمی شۆرشگێرانە رازاندەوە کە بوو بە هۆی دڵگەرمی خەڵکی کوردپەروەری ناوچەکە. لەو چالاکییەدا لاوان و دڵسۆزانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی سەهۆڵان خۆیانیان بەدرێژەدەری رێبازی شەهیدان زانی و ناویادی پێشمەرگەیان بەرز ڕاگرت.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبێ دێموکراتی کوردستان وێڕای دەستخۆشی و سپاس لە سەرجەم خەڵکی بە ورەی مەهاباد و گوندی سەهۆڵان بەتایبەتی ئەندامانی و دۆستانی بە وەفای حیزب لەو ناوچەیە
چالاکیی ئەوان بە چاوی رێزەوە سەیر دەکاو، سڵاویان بۆ دەنێرێ.